٢١ ئاب ٢٠٢٣ - ٢١:٢٣
ئێران پێشەنگی بەرەنگاریی لەگەڵ تیرۆریزمە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە رۆژی رێزنان لە قوربانیانی تیرۆریزم، وتی: ئێران لە ڕیزی پێشەوەی بەرەنگاریی لەگەڵ تیرۆریزمە.

ناسر کەنعانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: پێمان وایە کۆتایی هاتنی هەڵوێستی خراپی ئەمریکا و ئینگلیز لە سەر کاروباری ناوخۆیی ئێران یەکەم هەنگاوی زەروورییە.

وتیشی: ئەمرۆ رۆژی جیهانی یاد و ڕێزنان لە قوربانیانی تیرۆریستە و ئێران وەک قوربانی گەورەی تیرۆریزم دێتە ئەژمار. لە ئێراندا زیاتر لە چوار دەیەی ڕابردوو ئۆپراسیزنی تیرۆریستی زۆر لە ئێران کراوە.

راشیگەیاند: ئێران لە پێشەوەی بەرەنگاریی لەگەڵ تیرۆریزمە . سوپای پاسداران بە وتەی ڕێبەری باڵای ئێران گەورەترین رێکخراوەی بەرەنگاریی لەگەڵ تیرۆریزمە و لەم ڕێگایەدا چەندین شەهیدی داوە.

342/